خوێندراوەتەوە: (1.5K)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێتەوە، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینى 03- 10- 2025 کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت. خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت. سبەی شەممە 04- 10- 2025 کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ –مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 35 پلەی سیلیزی سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی دهۆک : 34 پلەی سیلیزی زاخۆ :36 پلەی سیلیزی ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی سۆران : 33 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی بەشى پێشبینى 03 – 10 – 2025

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 158 Today: 2,075 📊 Click Here