لەسنووری ناحیەی بێتواتەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، ئاگر لە تەویلەیەك كەوتەوە بەهۆیەوە دەیان سەر ئاژەڵ سووتان
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی راپەڕین، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە گوندی بەڕۆژەی سەر بە ناحیەی بێتواتە، ئاگر لە تەویلەیەك كەوتەوە و بەهۆیەوە ٨٠ سەر گیسك و ٤٠ مریشك و ٢٠ قەل، سووتان و لەناوچوون.
بەرگری شارستانیی راپەڕین هۆكاری رووداوەكەی بۆ درستبوونی شۆرتی كارەبا گەڕاندەوە و وتیشی، دوای ئەوەی تەواوی ئاگرەكەی ناو تەویلەكە كۆتایی پێدێت، ئەوكات پەیوەندی بە تیمەكانی بنكەی بەرگری شارستانی سەروچاوەوە دەكەن، لەكاتی گەیشتنی تیمەكەش، تەنها بەشێكی ئاگرەكە لە دەرەوەی تەویلەكە مابوو، كە توانییان كۆنترۆڵی بكەن.