دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی
ماددە هۆشبەرەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەچالاکییەکدا لەسنوری
ئیدارەی ڕاپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچونی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش
لەڕۆژی 4ى 10ى 2025 لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن
و دەست بەسەر بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (ئەمفیتامین)بگرن، کەماددەکان
بەمەبەستی ساغکردنەوە هێنرابوونە هەرێمی کوردستان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبارۆەکە بەبڕیاری دادوەر
بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و
کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
