بەدران چیاکورد، ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، حکومەتی ڕاگوزەری سوریای بە بەرپرسیار زانی لە ئاستەنگ دروستکردن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار.
بەدران چیاکورد لەلێدوانێکدا دەڵێت، دواخستنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار لەلایەن دەسەڵاتداران لە دیمەشق، ئایندەی ڕێککەوتنەکە دەخاتە ژێر گومانەوە.
لەو چوارچێوەیەدا چیاکورد جەختی لەوە کردەوە کە چەکەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) “هێڵی سورن” کە ناتوانرێت دانوستانیان لەسەر بکرێت، چونکە گەرەنتییەک بۆ پاراستنی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر پێکدەهێنن.
هاوکات چیاکورد ئاماژەی بە دەستێوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی سوریادا کرد و بە تێکدانی هەر هەوڵێک بۆ چارەسەری سیاسی لەو وڵاتەدا زانی. تورکیای بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت ئەو پێشێلکارییە بەربڵاوانەیە کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری سوریا ڕوودەدەن.
سەبارەت بە سیستمی حوکمڕانی لە سوریا چیا کورد جەختی لەوە کردەوە کە سیستمی لامەرکەزیی،یەکگرتویی خاکی سوریا دەپارێزێت.
ئ.ه
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
