خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سباستیان لیكۆرنو، كە لە 9ی ئەیلوولدا لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن، سەركۆماری فەڕەنساوە وەك سەرۆكوەزیران دەستنیشان كرا، دوێنێ ئێوارە دوای ئەو دانووستانانەی بۆ ماوەی سێ هەفتە و نیو لەگەڵ سیاسەتمەدارەكان ئەنجامی دا، كابینەی حكوومەتی نوێی پێكهێنا، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك لە دەستبەكاربوونی، سەرۆكوەزیرانی فەڕەنسا دەستی لەكار كێشایەوە. بەڵام بەهۆی ئەوەی حكوومەتەكەی لیكۆرنو لە وەزیرە كۆنەكان و ئەو كەسایەتیانە پێكهاتبوو كە نزیك بوون لە ماكرۆن. كاردانەوە و ناڕەزایی لە ناوخۆی فەرەنسا دروست بوو، بەهۆی ڕەخنەكانیشەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەستی لەكار كێشایەوە. كۆشكی ئیلیزێ ڕایگەیاند، ماكرۆن دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیرانی پەسەند كردبوو. جێی باسە فەرەنسا لە قەیرانێكی قووڵی حكومڕانیدایە و لە سەردەمی سەرۆكایەتیی ئیمانوێڵ ماكرۆندا تا ئێستا حەوت سەرۆكوەزیران دەستیان لەكاركێشاوەتەوە. ئەمەش مەترسی بۆ سەقامگیریی ئابووریی ئەو وڵاتە دروست كردووە كە دووەم گەورەترین ئابوورییە لە ولاتانی یۆرۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 186 Today: 1,794 📊 Click Here