خوێندراوەتەوە: (1.2K)

جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا لەسەر زەوییەوە بۆ ئاسمانی گوازراوەتەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت، دوێنێ شەو 251 درۆنمان خستووەتە خوارەوە. وەزارەتەكەی مۆسكۆ ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا ڕووبەڕووی هێرشێكی بەرفراوانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كیێڤ بووەتەوە و لەئەنجامدا 251 درۆنی ئۆكرانی خراوەتە خوارەوە. 40یان لە ناوچەی دوورگەی كریما و 34 یان لەسەر هەرێمی گۆرسك و 30 درۆنیان لە ناوچەی بیلگۆرۆد و درۆنەكانی دیكەش لە ناوچەكانی دیكە خراونەتە خوارەوە. هەروەها پارێزگاری مۆسكۆ ڕایگەیاندووە، بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خستووەتە خوارەوە كە ئاڕأستەی مۆسكۆی پایتەخت كرابوو. لە ساڵی ڕابردووەوە مەیدانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا زیاتر بۆ ئاسمان و شەڕی درۆنەكان گۆڕاوە، ڕووسیا پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی و درۆنی ئێرانی دەبەستێت، ئۆكرانیاش درۆنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و توركی بۆ هێرشەكان بەكاردەهێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 2,080 📊 Click Here