خوێندراوەتەوە: (1.4K)

کەمێک لەمەوبەر،
سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان.

میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،، ئەمڕۆ
سێشەممە، سێ وەزیرە کوردەکەی حکومەتی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک
وەزیران کۆبونەوە و نوسراوەکەی حکومەتی هەرێمیان لەبارەی خەرجکردنی موچەی هەردوو مانگی هەشت و نۆوە تاوتوێکرد.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆک
وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆران و
دڵنیایی داوە کە تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەکە خەرجدەکەن.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی حکومەتی عێراق کردبوو، کە تێیدا ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بەبەغدا دوپاتکردوەتەوە و داوای کردوە بەغدا موچەی هەردوو مانگی هەشت و نۆ خەرج بکات، ئەو نوسراوەش ئەمڕۆ لەرێگەی هەریەک لەفوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، خالید شوانی وەزیری داد و بەنگین رێکانی وەزیری شارەوانییەکان و نیشتەجێکردنی عێراقەوە رادەستی محەمەد شیاع سودانی کرا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 269 📊 Click Here