خوێندراوەتەوە: (1.0K)

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاگەیاند، شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی
کۆکراوەی خانەنشیان خەرج دەکرێت، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو
شایستەیەیان وەرنەگرتوە.

وەزارەتی دارایی و
ئابوری هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەپێی بڕیای ئەنجومەنی
وەزیران و بە وەزیری دارایی و ئابوری، ڕۆژی چوارشەممە 8ى 10ى 2025 شایستەی شەش
مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت،
کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان
وەرنەگرتوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو،” چەند جارێک بەنوسراوی فەرمی داوا
لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێمی
کوردستان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات بەڵام تا ئێستا
ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی
کوردستان خەرج بکرێت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,754 📊 Click Here