خوێندراوەتەوە: (1.4K)

شاره‌زایه‌كى كهشناسیى دوایین پێشبینیه‌كان له‌باره‌ى ڕه‌وشى كه‌شوهه‌واى هه‌رێمه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “لهههینییهوه، دوه‌م بارسته هه‌واى سارد، ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان دهكاتو پله‌كانى گه‌رما زۆر داده‌به‌زن”، ده‌شڵێت، “له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هاوڵاتیان پێویستیان به‌ئامێرى گه‌رمكه‌ره‌وه ده‌بێت”.

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسیی بهى وت، “ڕۆژی هەینی داهاتوو واته 10ى ئه‌م مانگه، دوەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ ڕودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان‌و قۆناغێکی نوێی دابەزینی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات”.

ده‌شڵێت، “پێشبینیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بارستە هەواکە کاریگەریی دەمێنێتەوەو پلەکانی گەرما بەراورد بەڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 9 بۆ 10 پلە دادەبەزن”.

باس له‌وه‌شده‌كات، “بەگشتیی کەشوهەوای پاییزە ڕوو له‌ناوچه‌كه دهكاتو کەشەکە فێنکی تەواو بۆ سارد دەبێت، هاوكات پەتای وەرزیی بەربڵاوە ئێستا، پێویسته ڕه‌چاوى ئه‌و دۆخه بكرێت‌و هاوڵاتیان ئاگادارى ته‌ندروستى خۆیان بن”.

به‌وته‌ى پشتیوان پێنجوێنى، “ئه‌م گۆڕانكارییهى كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، لەبەشێکی ناوچە شاخاوییەکانو قەزای پێنجوێن‌و دەوروبەری‌و حاجی ئۆمەران-یش، کاتژمێر 10ی شەو بۆ بەرەبەیان، پێویستان بەبەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە دەبێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 55 📊 Click Here