خوێندراوەتەوە: (1.5K)

نوسهرێكى دیارى سوریا په‌یامێك ئاراسته‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى ئێستاى سوریا دهكاتو ده‌ڵێت، “چۆن ده‌توانیت باسی مافى هاوڵاتیبون بکەیت لهوڵاتهكهت، لەکاتێکدا بۆنەیەکی نەتەوەیی بنەڕەتیت لەسوریا پشتگوێخستوه کە سەدان ساڵە ملیۆنان کورد‌و عەرەبی سوریا پێکەوە یادى ده‌كه‌نه‌وه”.

باسل یوسف نوسهرى ناسراوى سوریا كه له‌بنه‌ڕه‌تدا كورده له‌وتارێكدا نوسیویهتى، “جەژنێکى بێ پشوو .. نەورۆز بێ دانپێدانان! جیاوازیی هەیە لەنێوان ئەوانەی بەهەڵوێستێک متمانەی هەموان بەدەستدەهێننو ئەوانەشی بەهەڵوێستێکی دیكه متمانەیان لەدەستدەدەن!”.

زیاتر قسهیكردوهو ده‌ڵێت، “فەرمانی ئەمدواییەی سەرۆکایەتی سوریا کە لیستی بۆنەو جەژنە فەرمییەکانی سوریای دیاریکردوه، نەورۆزی لێ دورخستوه‌ته‌وه، ئەمەش توێژێکی كوردانى سوریای توڕەکردوە، پێشئه‌وه‌ى هەستەکانیان بوروژێتو قسه بكه‌ن، هه‌ستى نیشتمانپەروەریى كوردانى وروژاندوە”.

وه‌كو باسل ده‌ڵێت، “دەوڵەتێک کە بانگەشەی یەکخستنی هەموو پێکهاتەکانی دەکات، چۆن دەتوانێت جەژنێک پشتگوێبخات کە سەدان ساڵە، ملیۆنان کورد‌و عەرەبی سوریا پێکەوە لەجزیرێو ناوچه‌كانى دیكه ئه‌و جه‌ژنه یاد ده‌كه‌نه‌وه‌و بەڕێوەی دەبەن، ئایا داننان بەپشوی فەرمی، بەشێک نییە لەناساندنی ناسنامەو ڕەگەزنامە؟”.

له‌و ڕوهشهوه پرسیار له‌سه‌رۆكى سوریا دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “چۆن دەتوانین باسی مافى هاوڵاتیبون بکەین لەکاتێکدا بۆنەیەکی نەتەوەیی بنەڕەتی لەسوریا پشتگوێدەخرێتو ئه‌و مافه ساده‌و ساكارهمان پێ ڕه‌وا نابینرێت، ئەگەر نەورۆز لەساڵێکدا شایەنی یەک ڕۆژ نەبێت، چۆن دەکرێت لەبارەی یەکسانیی‌و شەراکەتی نیشتمانییەوە قسە لەگەڵ کوردانی سوریا بکرێت؟”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 517 📊 Click Here