لە دەوروبەری ورمێ لە سێ هەفتەی ڕابردوو هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جێگیربوونی بەرفراوان و دانانی خاڵی پشکنینی کاتی، کەشێکی ئەمنی و سەربازییان دروستکردووە.
ڕێکخراوەی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ئاماژەی بە زیادبوونی بەئەمنیکردن و جێگیرکردنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان و تەقەی ڕاستەوخۆیان بۆسەر هاووڵاتییان لە ورمێ و بەتایبەت لە دەڤەری تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ کردووە.
سەرچاوەکان دەڵێن، لە ڕۆژانی ڕابردوو، جووڵە سەربازییەکان لە ناوچەی تەرگەوەڕ ڕوو لە هەڵکشانە و دەیان ئۆتۆمبیلی سەربازی لە ڕێگا سەرەکی و لاوەکییەکان لە هاتوچۆدان”.
سەرچاوەکان دەشڵێن، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاوایی هاشماوا، بەشی سیلوانا لە ناوچەی مەرگەوەڕ، دوو برا بە ناوەکانی عەبدولهادی و محەممەدساڵحیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ داوەتە بەر دەستڕێژی چەکی ساچمەیی و هەردووکیان بە سەختی بریندار بوون.
شایەتحاڵان لەناوچەکە باسیان لەوەکردووە، زۆرتر لە ٢٠ ڕۆژە لە ناوچەی تەرگەوەڕ خاڵی پشکنین جێگیر کراوە و بوونی بەرفراوانی هێزە چەکدارەکان و سازکردنی سەنگەر لەسەر ڕێگە سەرەکییەکان و پەراوێزی ئاواییەکان، کەشێکی ترسێنەر و چاودێرییەکی توندی بەسەر ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیەدا سەپاندووە.
دەشڵێن، ئەم هێزانە تەنانەت ئامێرەکانی پەیوەندی گەشتیارانیش دەگەڕێن تا لە گرتنی هەرچەشنە وێنە و ڤیدیۆیەک ڕێگری بکەن.
ئ.ه
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
