خوێندراوەتەوە: (1.5K)

له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى -یان كردوه، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رى پلهباڵاو ژماره‌یه‌كى زۆر لهكارمهندانى پله‌ى جۆراوجۆر كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ژماره‌یان نزیكه‌ى 22 هه‌زار كه‌س به‌بێ ویستى خۆیان‌و به‌بڕیارێك خراونه‌ته لیستى خانه‌نشینیه‌وه، ده‌شڵێن، “له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تائێستا موچهكانمان وه‌ستاوه‌و هیچ موچه‌یه‌كمان پێنه‌دراوه”، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات.

له‌نامه‌یه‌كدا كه بۆ -یان ڕه‌وانه كردوه تێیدا هاتوه، “ئێمە ژمارەیەکی زۆر لەئەفسەری پلە باڵا‌و پلە ناوەندو ژمارەیەکی زۆر لەکارمەندانی پلەی جۆراوجۆر، به‌بێ ویستى خۆمان، لەلایەن حکومەتی عێراقه‌وه بەفەرمانێک خراوینهتهسهر لیستی خانەنشینکراوان، کۆی ژمارەی ئەو ئەفسەرو کارمەندانە لەوەزارەتی پێشمەرگەو یەکەکانی حه‌فتاو هه‌شتا، نزیكه‌ى 22 هه‌زار كه‌سه”.

له‌نامه‌كه‌دا كه بۆ ڕه‌وانه‌كراوه باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، “له‌سه‌ره‌تاى ئهمساڵو به‌دیاریكراوى له1ى 1ى 2025، بەبڕیارێك خراینەسەر لیستی خانەنشینی‌و لەوكاتهشهوه تائێستا، موچەکانمان وەستاوە”.

ئه‌وه‌شیان ڕونكردوهتهوه، “تائێستا، چەندینجار سەردانی وەزارەتى پێشمه‌رگه‌مان كردوه بۆ بەدواداچونی بڕیاری خانەنشینییەکەمان، بەڵام وەزارەت هیچ وەڵامێکی لانییه‌و یەکێک لەهۆکارەکانیش وه‌كو پێمانڕاگهیهنراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێسەروبەری مەلەفی ئەفسەرو کارمەندەکان، چونکە بەشێکی زۆریان پلەی بەرزیان دراوەتێو ڕۆژێکیش خولێكى سه‌ربازییان نەبینیوە”.

ئه‌وه‌شیان ئاماژه پێكردوه، “هۆكارێكى دیكه‌ى په‌ككه‌وتنى كێشه‌كه‌مان بۆ بێ بڕوانامهیى به‌شێكى زۆر لهئەفسەرانی هێزه‌كانى 70و 80 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هۆكارى سێیه‌میش درەنگ ناردنى مەلەفی خانەنشینانه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم تاوه‌كو فه‌رمانێكى پێ دهربكاتو ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت”.

به‌گوێره‌ى وته‌ى ئه‌و پێشمه‌رگانه وه‌كو له‌نامه‌كه‌دا نوسیویانه، “دواى به‌دواداچونى ورد، ئه‌گه‌رچى هیچى وامان ده‌ستنه‌كه‌وتوه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان زانیوه، كه هەرێم داوایكردوه بەیاسای ژمارە 38 پەسەندکراوی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین بکرێن‌و بەغداش ئەوەى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و وتویهتى، كار بەیاسای ژمارە 9ى ساڵی 2014ى عێراق دهكرێتو به‌و یاسایه خانەنشین ده‌کرێن هاوشێوه‌ى کۆی ئەفسەرانی دیكه‌ى عێراق”.

له‌كۆتایی نامه‌كه‌یاندا هاتوه، “تائێستا ئەم مشتومڕەى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌رده‌وامه‌و بهچارەسەرنهكراوى وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێمه ماوه‌ى 10 مانگه هیچ موچەیەکمان وەرنەگرتوەو هیچ بەرچاو ڕونییەکیشمان پێنەدراوە”.

به‌دواداچونى بۆ ئه‌و كێشه‌یه كرد، له‌گه‌ڵ عه‌میدی مافپەروەر فه‌تحوڵڵا عومه‌ر سوسەیی جێگری بەرێوەبەری گشتیی خانەشینو کەمئەندامانی سەنگەر قسه‌یكرد، ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، “ئه‌و ژماره‌یه گوایه 22 هه‌زار پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه، دروست نییه‌و ژماره‌ى دروست بریتییه له‌چوار هه‌زارو 700 كه‌س”.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش باس له‌وه‌ده‌كرێت، گوایه موچه‌ى به‌شێكى زۆر له‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندانه كه‌مده‌كات، ئه‌فسه‌ره باڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕونیكرده‌وه، “ئه‌وانه‌ى پێش 1ى 1ى 2025 خانه‌نشینكراون، هیچ گۆڕانكاریىو ده‌ستكارییه‌كى موچه‌كانیان نهكرێتو وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌نگۆكان له‌باره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌وه ڕاست نییه”.

زیاتر له‌و ڕوه‌وه وتى، “كۆى ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى له‌مانگى 12ى ساڵى 2024و ئه‌وانه‌شى له 1ى 1ى 2025وه خانهنشیندهكرێنو له‌لیستى موچه ده‌رهێندران، ژماره‌یه‌كه‌یان ناگاته پێنج هه‌زار كه‌س، ئێمه سه‌رجه‌م ڕێكاره یاساییهكانو ئیدارییه‌كانمان به‌ڕێژه‌ى له90% ته‌واوكردوه بۆ ئه‌وانه‌ى كارمه‌ندن، ناوی ئه‌وان ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كراوه‌و له‌چه‌ند مانگى داهاتوو موچه‌كانیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن به‌گوێره‌ى یاساى ژماره 38ى ساڵى 2007ى هه‌رێمى كوردستان‌و خانه‌نشینده‌كرێن”.

به‌وته‌ى عه‌میدی مافپەروەر فه‌تحوڵڵا عومه‌ر سوسەیی، “ئه‌وانه‌ى له1ى 1ى 2025وه ناویان ده‌ركراوه له‌لیستى موچه، ئه‌وانه به‌گوێره‌ى یاساى ساڵى 2014 خانهنشیندهكرێنو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌گوێره‌ى ڕێنماییهكى تایبه‌ت جیاوازى موچه‌كانیان بۆ خه‌رجده‌كات، چونكه ئه‌وانه موچه‌كانیان كه‌مده‌كات”.

له‌كۆتاییشدا باسى له‌وه‌كرد، “ئه‌فسه‌رانى پله‌ى عه‌میدو لیواكان موچه‌كانیان وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌و كه‌مناكات، به‌ڵام له‌پله‌كانى ناوه‌ڕاست ئه‌وان موچه‌كانیان كه‌مده‌كات، سه‌رباریى ئه‌وه‌ى موچه‌كانیان ماوه‌یه‌كى دیكه‌ش دواده‌كه‌وێت، به‌ڵام جهختدهكهینهوه هیچ موچه‌یه‌كیان نافهوتێتو ئێستا لیستى ناوه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌و تائێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 135 📊 Click Here