دوای دوو رۆژ لەکۆبونەوەی
مەزڵوم عەبدی لەگەڵ شاندی دیمەشق، ماڵپەڕی “العربية” زانیاری نوێ لەبارەی کۆبونەوەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت،
ئەحمەد شەرعیش بەشداربوە و پێشنیارکراوە رێککەوتنی 10ی ئازاری
نێوان هەسەدە و دیمەشق درێژبکرێتەوە.
ماڵپەڕی “العربية” لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، شاندەکەی رۆژئاوای کوردستان بەسەرۆکایەتی مەزڵوم
عەبدی فەرماندەی هەسەدە بوەو ئیلهام ئەحمەد و رۆهەڵات عەفرینیشیان لەگەڵدا بوە و
چاویان بە شاندەکەی دیمەشق کەوت، کە لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و ئەسعەد شەیبانی
وەزیری دەرەوە پێکهاتبون.
هەر بەپێی ئەو زانیارییە، شاندەکەی
دیمەشق رەزامەند بونە لەسەر هەموارکردنەوەی چەند بڕگەیەکی دەستورە ڕاگەیەنراوەکەی
سوریا، لەوپێناوەشدا لیژنەیەکی هاوبەش راسپێردراوە بۆ هەموارکردنەوەی ئەو بڕگانەی
رەزامەندییان لەسەر دراوە.
ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی، کۆبونەوەکە
ئەرێنی بوەو بڕیاردراوە لە ماوەکانی داهاتودا کۆبونەوەی دیکە لەدیمەشق ئەنجامبدەن،
تەوەری سەرەکی ئەو کۆبونەوانەش تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرباری ئەوەی کۆتایی ئەمساڵ وەک کۆتا وادە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئازار دیاریکراوە، بەڵام بەهۆی ئەو پرسانەی تاکو ئێستا بەهەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و پێویستیان بەکاتی زیاترە، پێدەچێت ماوەی رێککەوتنەکە درێژبکرێتەوە بۆ ساڵی داهاتوو.
محەمەد سەردار
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
