پۆلیسی سلێمانی
ڕایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتبار لەسەر ڕوداوەكەی شەوی ڕابردوی نەخۆشخانەی شار لەلایەن هێزەکانیانەوە
دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە،” شەوی ڕابردوو پاش کاتژمێر 12ی شەو
سێ كەس بەمەبەستی سەردانیکردن دەچنە نەخۆشخانەی شار، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەردانیكردن بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان لەو کاتەدا
ڕێگەپێدراو نییە، کارمەندی پاسەوانی بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە ڕێکاری گونجاو دەگرێتەبەرو
ڕێگرییان لێدەكات “.
پۆلیسی سلێمانی
ئاماژەی بەوەشکرد،” یەکێک لەتۆمەتبارەکان دور لەڕاستی خۆی بە پزیشکی نەخۆشخانە
ناساندوە و یەکێکیشیان لەژێر کاریگەری مەی نۆشیدا بوە، گرژی و ئاڵۆزیان خوڵقاندوە
و هێرشیان کردوەتەسەر پۆلیسی نەخۆشخانەکە، یەكێكیشیان چەكی كارمەندەکەی ڕفاند و تەقەی
کرد و هەڵات “.
ئەوەشیخستەڕوو، دەستبەجێ
لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دوان لەتۆمەتبارەكان دەستگیرکران و لەماوەیەكی زۆر
كەمیشدا تۆمەتباری سێیەم لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتیەکەوە
لە گەڕەكی كوردسات دەستگیركرا.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
