جۆ ویڵسۆن ئەندامی كۆماری لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنەكە دەنگی بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دا كە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا بەسەر سووریادا درابوو. لای خۆیانەوە و بەبۆنەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر، هەر یەك لە وەزیرانی دەرەوە و ئابووری سووریا سوپاسی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكایان كرد و ئەو هەنگاوەیان بە سەركەوتنی دیبلۆماسییەتی دەسەڵاتی نوێی وڵاتەكەیان ناوبرد. 12ی حوزەیران، مانگی شەشی ئەمساڵ جۆ وێڵسۆن ئەندامی پارتی كۆماری ئەمریكا پڕۆژەبڕیارێكی بۆ هەڵگرتنی یاسای قەیسەر لەسەر دەسەڵاتی نوێی سووریا پێشكەش كرد. قەیسەر ناوی خوازراوی پۆلیسێكی سەربازیی سوووریایە بە ناوی (فەرید موزهان) كە ساڵی 2013 لە ڕژێمی سووریا جیا بووەوە و 55 هەزار وێنەی ئەشكەنجە و پێشێلكاری زیندانەكانی ڕژێمی لەگەڵ خۆی بردە دەرەوە. لە ساڵی 2016 ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پڕۆژەیاسایەكیان بە ناوی قەیسەر بردە كۆنگرێس و هەر دوو ژوورەكە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 پەسەندیان كرد. بەپێی یاساكە سزا خرایە سەر چەندین كەسایەتی و دامودەزگای ڕژێمی سووریا كە لە تاوانی جەنگ تێوە گلابوون.
U.S. Speaker of the House Nancy Pelosi and Vice President Mike Pence officiate as a joint session of the House and Senate convenes to confirm the Electoral College votes cast in November's election, at the Capitol in Washington, U.S., January 6, 2021. J. Scott Applewhite/Pool via REUTERS 