خوێندراوەتەوە: (1.2K)

نیوەڕۆى ئەمڕۆ تەنکییەکی نەوت لە گەڕەکی زانکۆ لە شاری سلێمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانیلەدەستدا و کرێکارێکى دیکەش بە سەختى بریندار بوو. لەبارەى ڕووداوەکەوە سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 به ى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆی زانكۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكیه‌كی نه‌وت، كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه كه دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره. نێرى لە شوێنى ڕووداوەکەوە وتى “ئه‌و دوو كرێکارە كاری ئیزۆگامیان له گه‌ڕه‌كی زانكۆی سلێمانی كردووه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی پریشكی ئاگره‌وه تەنكییهكى نەوت كه له نزیكیان بووه ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه، یه‌كێكیان به‌ته‌واوی سوتاوه و ده‌ستبه‌جێ له شوێنی ڕووداوه‌كه گیانیله‌ده‌ستداوه، ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سوتاوه و له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره”. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه كه كاری كرێكاریان كردوه، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و له‌كاتی ته‌قینی تەنكیهكهشدا ده‌نگێكی گه‌وره له گه‌ڕه‌كی زانكۆ دروستبووه، له‌ئێستادا تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکیی سلێمانی کراوە و بریندارەکەش براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,754 📊 Click Here