خوێندراوەتەوە: (1.2K)

عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری لە میانەی وتارێكدا كە لە مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری پێشكەشی كرد هانی خەڵكی دا بە گەرمی بەشداریی دەنگدان بكەن و دەنگ بە كۆمەڵ بدەن، بۆ ئەوەی خەڵكانێكی تر نەبنە نوێنەری گەلی كوردی موسڵمان كە خەمی ئیسلام و موسڵمانانیان نیە.

عەبدولستار مەجید ڕاشیگەیاند، لە رابردوودا خەڵكانێك نێردراونەتە پەرلەمان و دواتر پرۆژەیاسای دژەئیسلامیان هێناوەتە ناو پەرلەمان، بۆیە نابێت كەمتەرخەم بین.

ڕاشیگەیاند كەسانی قۆرخكار و ستەمكار كە زوڵمیان لە خەڵك كردووە پێویستە بیانگۆڕین و هەڵنەبژێردرێنەوە، چونكە هەمان ئەنجامی ڕابردوویان دەبێت.

وتیشی: كۆمەڵی دادگەری ڕاستگۆ بووە لەگەڵ خەڵكی خۆی و لەگەڵ بەڵێنەكانی و بە ئەركی سەرشانی خۆشمان زانیوە بەرگری لە شەریعی ئیسلام بكەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 726 📊 Click Here