په‌یام محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و هه‌روه‌ها كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ و ته‌نگپێهه‌ڵچنین هه‌یه بۆ ڕێگریكردن له ده‌زگای به‌خشین و بازنه‌كانی ده‌زگای نووری حیكمه، به‌ڵام ئه‌وان (كۆمه‌ڵ) ڕێگری له‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن. محه‌مه‌د حه‌كیم، كاندیدی كۆمه‌ڵ له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه، ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی ئیسلامی بۆ به‌رگریكردن له‌م داموده‌زگایانه گرینگن، چونكه تا نوێنه‌رانمان له په‌رله‌مانه‌كان زۆرتر بن باشتر و به‌هێزتر ده‌توانین به‌رگری له داموده‌زگا خێرخوازی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانمان بكه‌ن. كاندیده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، ئه‌وان به‌رگری له ده‌زگای به‌خشین ده‌كه‌ن كه بوونه‌ته مه‌ئوا و هۆكارێك بۆ ئاوڕلێدانه‌وه له هه‌زاران خێزانی هه‌ژار و كهمدەرامهتی كوردستان و هه‌روه‌ها بازنه‌كانی دەزگای نوری حیكمهش بوونه‌ته ناوه‌ندێك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی تاكی ته‌ندروست و په‌روه‌رده‌كراو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
