مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، چاره‌نوسى هێزه‌كه‌ى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، “دەبینە بەشێک لەسوپای سوریاى نوێ”، ده‌شڵێت:”كاره‌كانمان قورستتر دهبنو ده‌گوازرێنه‌وه بۆسهرتاسهرى سوریا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر”.
لەئاهەنگی 10مین ساڵیادی دامەزراندنی هەسەدە مەزڵوم عەبدی وتى، “لیژنە سەربازییەکەمان بەمنزیکانە سەردانی دیمەشق دەکاتو پرسی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سوریا تاووتوێدەکەن”.
عه‌بدى جەختیشیکردەوە، “لەچوارچێوەی هەماهەنگیدا، بەردەوامدەبین لەشەڕی دژی داعش لەسەرتاسەری سوریادا”.
پێشتر‌و لەدوای ڕێککەوتنی 10ی ئادارى ئه‌مساڵى دیمەشقى نێوان شهرعو عه‌بدى، ئیدارەی خۆسەر لیژنەی هاوبەشی بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە پێکهێنابوو، کە گرنگترینیان “یەکخستنی دامەزراوە مەدەنیو سەربازییەکان”و “داننان بەمافەکانی کورد لەدەستوردا” بوو.
هەروەها پێشتریش دانوستانەکان ڕوبەڕوی چەند ئاستەنگێک ببونەوە، لەوانە، ئیدارەی خۆسەر پێداگیریی لەسەر پاراستنی تایبەتمەندییەکانی خۆی دەکرد، دیمەشق پێداگریی لەسەر سیستمی دەوڵەتی ناوەندیی دەکرد، لەکاتێکدا ئیدارەی خۆسەر داوای لامەرکەزییەتی دەکرد.
ئەم پێشهاتە نوێیە وەک هەنگاوێکی گرنگ بەرەو چارەسەری سیاسی‌و یەکخستنی هێزەکان لەسوریا چاوی لێدەکرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
