خوێندراوەتەوە: (1.0K)

لهكۆبونهوهیهكى
فراكسیۆنه‌كه‌ى له‌په‌رله‌مانى توركیا، سه‌رۆكى پارتى بزوتنه‌وه‌ى نهتهوهپهرستى
توركیا (مه‌هه‌په) سه‌باره‌ت بهپهیامو لێدوانه‌كانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌باره‌ى
پرۆسه‌ى ئاشتییه‌وه هاتهدهنگو ڕایگه‌یاند، “هه‌موو په‌یامه‌كانى ئۆجه‌لان
ئهرێنینو دەبێ هەمومان شوێن قسەی ئۆجەلان بکەوین”.

دەوڵەت باخچەلی
سەرۆک پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مه‌هه‌په) لەلێدوانێکدا بۆ فراكسیۆنه
پەرلەمانیهكهى، وەک لێکدانەوەیەک بۆ گۆڕانکارییەکانی ئێستای تورکیا، وتی،
“ئامانج ڕێبازێکە گرتومانەتەبەر کە ئامانجێکی ئەخلاقییەو پێویستە سیاسەتیش لەو
بوارەدا هاوبەش‌و هاوڕابێت”.

باخچەلی بەئاماژە
بهكۆتاییهاتنى کۆمسیۆنی یه‌كڕیزیى نیشتمانی پەرلەمانی تورکیا، وتى، “دەبێ خۆمان
ببوێرین لەنابەرپرسیارێتىو تاوانبارکردنی یەکتر، دەبێ بزانین هەموو شتێک بۆ تورکیا
دەکرێتو ئەوانه‌ى سەرپێچی لەو باوەڕە دەکەن، لەباری ئەخلاقی، ویژدانی‌و سیاسییەوە،
بەرەوڕوی پاشهاتی قورس دەبنەوە”.

سەرۆکی مەهەپە لەکۆتاییدا
بانگەوازی ئۆجەلانی بەتاقە پێوەری ڕەوا بۆ ئاشتی زانی‌و جەختیکرده‌وه، “لەدەرەوەی
بانگەوازی 27ی شوباتى ئه‌مساڵى ئیمراڵی، هەرچی وتراوەو پێشنیازكراوه هیچو ناڕەوایەو
بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ ئێمە بەردی بناغەی کارەو ئەوه‌ى به‌گوێره‌ى ئەو بناغەیە
بجوڵێتەوە، مرۆڤێکی ژیرە، بۆیه پێویسته هەمومان شوێن قسەی ئۆجەلان بکەوین”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 255 Today: 736 📊 Click Here