خوێندراوەتەوە: (148)

وەزارەتی
دارایی عێراق بڕی 15 ملیار دیناری وەک شایستەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی 2025 رەوانەکرد و لەسبەینێوە دەست
بەدابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی
بازرگانی و پیشەسازی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕی 15 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی 2025 خرایەسەر هەژماری وەزارەتی
بازرگانی و پیشەسازی و بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەدابەشدەکرێت:

-شەش ملیار دینار
بۆ سلێمانی.

-پێنج ملیار
دینار بۆ هەولێر .

-چوار ملیار‌و
پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ دهۆک.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت، سبەی پێنجشەممە لەهەولێر
دەست بەدابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت و هەفتەی داهاتوش لەسلێمانی و دهۆک پڕۆسەکە دەستپێدەکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو،
بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو
جوتیارانەی لە یەک تەن هەتا 50 تەنیان لێوەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان رادەستکردوە وەریدەگرن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 64 Today: 2,507 📊 Click Here