خوێندراوەتەوە: (26)

سەرۆکی
لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی کە هاوکات پارێزەری لاهور شێخ جەنگیشە، لەشاری سلێمانی لەگەڵ
بەڕێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی کۆبوەوە و دەڵێت،” لەو باوەڕەدا نیم کێشەکەی لالەزار لەدادگا چارەسەر
بکرێت، چونکە کیشەکە سیاسییە”، راشیدەگەیەنێت، ئەو کێشەیە پیویستی بە چارەسەری ریشەیی
هەیە بەمەبەستی ئاشتەواییەکی سەقامگیر.

بورهان رەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە
لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار، کە هاوکاتی سەرۆکی لیستی بەرەی گەلە لەسلیمانی، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئەمرۆ 16ى 10ى
2025 سەردانی عەتا محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی جیگری سەرۆک وەزیرانم کرد لەسلیمانی
“.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە،
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانە کراوە:-

1- دەربارەی پێویستی ئازادکردنی ئەو پیشمەرگەو
سیکوریتیانەی لە روداوی لالەزاردا دەستگیرکراون، عەتا محەمەد بەڵێنی بەدواداچونی دا
بۆ ئازادکردنیان

2- دەربارەی ئەو پارەیەی بۆ یانەی نەورۆز تەرخان
کرابوو، کە لە شەوی روداوەکەوە دیار نەماوە، بەڕێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بەڵێنی
بەدواداچونی بۆ بابەتەکە دا

3- هەروەها
ناوبراو بەڵێنی دا بەتەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ گەراجی یانەی وەرزشی نەوروز

4- دەربارەی نەگەڕانەوەی موڵک و ماڵی حەمە
چاوشین، عەتا محەمەد بەڵێنی بەدواداچونی دا بۆ ئەوەی لەزوترین کاتدا بگەڕێنرێتەوە بۆ بنەماڵەکەیان

5- دەربارەی هەندێک
کامێراو کەلوپەلی کەناڵی زوم تیڤی، عەتا محەمەد بەڵێنی بەدواداچونی دا

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 1,975 📊 Click Here