خوێندراوەتەوە: (189)

جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایدەكات، كەلەدوای هەناردەكردنەوەی نەوت، نەوتی كوردستان لەجیهاندا خواستێكی زۆری لەسەرە بەتایبەت لەبازاڕەكانی ئەوروپا و دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنان ڕۆژانە زیاددەكات.

حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند،” ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە زیاددەکات و ئێستا ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتوەتە 215 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و 165هەزاری لەڕێگەی بۆرییەوە هەناردەدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد،” هەوڵدەدەن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن بۆ 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە”.

حەمدی شنگالی دەشڵێت، “رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت تاوەکو 31ی کانونی یەکەمی ئەمساڵە، ئەمەش بەو واتایە نایەت کە لەدوای ئەو بەروارە هەناردەکردنی نەوت ڕادەوەستێت، بەڵکو دیاریکردنی ئەو ماوەیە ب ئامانجی جێبەجێکردنی پابەندییەکانە”.

دەشڵێت، “لەپاش ئەو وادەیە بە واژۆی لایەنەکان رێککەوتنەکە نوێدەکرێتەوە، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت نابێت و هیچ پێشهاتێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە هەناردەی نەوت ناوەستێت”.

ناوبراو وتی،” ئەو کۆمپانیا ڕاوێژکارییەی کەدێت بەدواداچوون بۆ شێوازی ئەنجامدانی گرێبەستەکان و تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات، تەنیا لەڕوی یاساییەوە بڕیار لەبارەی گرێبەستەکان دەدات و گرێبەستەکان ناخرێتە بەردەم کۆمپانیاکە و وەک پێشتر بەنهێنی دەمێنێتەوە”.

حەمدی شنگالی جەختی لەوەکردەوە،” کۆمپانیا راویژکارییەکە دیاریکراوەو ناوی (ود مەکەنزییە)و پێویستە لەوماوەی کە دیاریکراوە و 60 رۆژە راپۆرتی خۆی سەبارەت بەتێچوی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەرجەم کێڵگە نەوتییەکان پێشکەش بکات”.

وتیشی، “نەوتی هەرێمی کوردستان خواستی زۆری لەسەرە بەتایبەت لەبازاڕەکانی ئەوروپا چونکە نزیکە و تێچوی گواستنەوەی زۆر نییە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “نەوت بەهەمان نرخی سۆمۆ دەفرۆشرێت و سۆمۆ هەموو حەوتی مانگێک کۆدەبێتەوەو نرخی نەوت بۆ یەک مانگ دیاریدەکات”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 3,156 📊 Click Here