خوێندراوەتەوە: (0)

بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی بیارە ئاگاداری دانیشتوانی ناوچەكە دەكات، كە لەسبەی شەممەوە دابەشكردنی نەوت دەسپێدەكات كە نرخی هەر بەمیلێك 104 هەزار دینار دەبێت و پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت تاكو سەرجەم هاوڵاتیان نەوت وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی بیارە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی شەممە كە دەكات ڕیككەوتی 18ـی (تشرینی یەكەم/10) لەشارۆچکەی تەوێڵە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتتاندا دەستپێدەکات.

بەگوێرەی ڕیاگەیەندراوەكەش، دابەشكردنی نەوت سبەی و رۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت تا پرۆسەكە لەسنوری ناحیەی بیارە کۆتایی پێدێت و هەر ماڵێك بری 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت.

بەگوێرە ڕاگەیەندراوەكە، پێدوایستیەكانی وەرگرتنی نەوت بریتییە لەکارتی زیرەک و بڕی 104 هەزار دینار، كە لەكاتی دابەشكردنی نەوتەكەدا لەهاوڵاتیەكە وەردەگیرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، لەناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 2,793 📊 Click Here