سایلۆی هەولێر جوتیارانی سنوری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی یەکشەممە چەکی پارەی جوتیاران بەشێوەی زنجیرە دابەش دەکرێت، لەكاتێكدا هەفتەی ڕابردوو بەغدا دوەم گوژمە پارەی گەنمی جوتیارانی خەرجكرد.
بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر ئەو جوتیارانەی ئاگاداركردەوە كەلە زنجیرەی (1001) تا (1163) گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردوە، ڕۆژی یەکشەممە 19-10-2025 چەکی پارەیان بەسەردا دابەش دەکرێت، دەتوانن لەبانکی TBI پارەکانیان وەربگرن.
ئەوەشی ئاشكراكرد، بڕیاروایە پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.