چەند گەنجێک بڵاویانکردەوە، باڵندەیەکی دەگمەنیان ڕاوکردوە لەجۆری (شاهین)ە، پارتی سەوزی کوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه داواكارییهكى بەپەلە ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان دەکات، ڕاشیدهگهیهنێت، “ئه‌و باڵندهیهى ڕاوكراوه، نرخى یه‌ك دانه‌ى ده‌گاته زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلار”.
لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند گەنجێک بڵاویانکردوهتەوە باڵندەیەکی دەگمەنیان ڕاوکردوە لەجۆری (شاهین)ە کە گرانترین‌و بەنرخترین باڵندەیە لەجیهاندا.
پارتى سه‌وزى كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌و باڵندهیهى ڕاوكراوه، لەکوردستان چەند دانەیەک هەیە کە نرخی هەریەکێکیان بەزیاتر لەملیۆنێک دۆلار مەزەندە دەکرێت”.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، “چەندینجار هەریەک لەوڵاتانی (ئیمارات، سعودییە، ئوردن، قەتەرو چەندین وڵاتی تر، داوایانکردوە کە بێنە کوردستان ئەو باڵندانە بگرن‌و بیبەنە وڵاتەکانیان”.
له‌كۆتاییشدا هاتوه، “ئێمە لەپارتی سەوزی کوردستان‌و ڕێکخراوە ژینگەیەکان، نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیهنینو داوا لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکەین، بەزوترینکات ئەوکەسانە دەستگیربکرێن‌و ڕوبەڕوی یاسا بکرێنەوهو سزای یاسایی خۆیان وەرگرن‌و باڵندەکەش بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو سروشت‌و ژینگەی خۆی”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.