فەرماندەی هێزەکانی
سوریای دیموکرات پەیامێکی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شاری رەققە لەدەستی
چەکدارانی داعش بڵاوکردەوە و دەڵێت،” لەپێناو سوریایەکی ئارام و یەکگرتوو، پابەندین
بە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر “.
مەزڵوم عەبدی،
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی،”
داستانی ئازادکردنی رەققە لەدەستی تیرۆریستانی داعش لەلایەن شەڕڤانان و کۆڕ و
کچە ئازاکانمانەوە تۆمارکرا “.
ئەوەشیخستەڕوو،
ئازادکردنی رەققە خاڵێکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ کۆتاییهێنان بە پایتەختی خەلافەتی داعش
و رێگەی بەرەو پاراستنی مرۆڤایەتی و لەناوبردنی مەترسیدارترین هەڕەشەی جیهانی کردەوە.
مەزڵوم عەبدی وتیشی،” لەپێناو
سوریایەکی ئارام و یەکگرتوو، پابەندین بە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.