خوێندراوەتەوە: (134)

وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا ئاشكرایكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە چوار سەد ژن توشی شێرپەنجەی مەمك بون و دەڵێت،” بەداخەوە ڕێژەكە زۆر زۆرەو دەبێت پشكنینی پێشوەختە بكرێت”.

د.زەردەشت محەمەد، وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند،” لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ 413 ژن توشی شیرپەنجەی مەمک بون، هەروەها لەو ماوەیەدا شەش پیاویش هەڵگری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بون.

ئەوەش ئاشكرادەكات، ڕێژەیی توشبون بەشێربەنجە لەگەڵ زیادبونی ژمارەیی دانیشتوان زیاد دەکات و لەئێستادا ئەو ڕێژە زۆرە نییە کە جێگەی مەترسیی بێت.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی، لەپێنچ ساڵی رابردودا ژمارەی توشبوانی ژنان بە شێرپەنجەی مەمک گەیشتوەتە دوو هەزار و 635 ژن، لە پیاوانیشدا توشبون بەو نەخۆشییە گەیشتوەتە 25 پیاو.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,558 📊 Click Here