نوێنەرانی هەڵگری بڕوانامەی باڵا ماستەر و دكتۆرا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوەی نارەزایەتیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان کرد. ئەوان دەڵێن: چەندین جار هەوڵمانداوە سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ببینن بەڵام ئامادە نین پێشوازیمان لێ بكەن. باسیان لەوەش کرد، لە ماوەی ڕابردوو هەڵگرانی دبلۆم و بەكالۆریۆس لە زانكۆكان بە واستەی حزبی دامەزران، بەڵام ئێمە كە خاوەنی بڕوانامەی باڵاین دانەمەزراوین، دەشڵێن ساڵی ڕابردوو ماۆستایەكی زۆری وەزارەتی خوێندنی باڵا خانەنشین بوونەوە و ئێستا پێویستیان پێمانە.
