خوێندراوەتەوە: (33)

ئەمڕۆ گەنجێکی قەزای حاجیاوا لەوڵاتی لیبیا جەڵتە لێیداوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کارەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەتەرابلوس ڕايگەیاند، ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی دەزگای بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی لەوڵاتی لیبیا لەڕۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەخت، ئێمەیان لەگیانلەدەستدانی پەناخوازێك بەناوی (هۆگر ئاسۆ خدر) ئاگادار کردەوە، کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەناو سەنتەری دەستبەسەرکردندا گیانی لەدەستداوە.”

ئەوەش ئاشكرادەكات، پێشتر باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لەتەرابلوس رێکارەکانی گەڕاندنەوەی (41) پەناخوازی تەواو کردبوو، کە بە شێوەیەکی نایاسایی چونەتە ناو لیبیاوە.”

دەشڵێت باڵیۆزخانەکە کاری لەسەر دابینکردنی بلیتی فڕۆکە کردوە، بۆ گەڕاندنەوەی پەناخوازەكان بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە بۆ عێراق، بەهاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 1,876 📊 Click Here