خوێندراوەتەوە: (28)

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەپەیامێکدا
بۆ لایەنەکان ڕایدەگەیەنێت، خەنجەرەکانتان لە پشتی یەک دەربێنن؛ دواتر
دەستی میهرەبانیی و لێبوردەیی و هاوسۆزیی و هاوسەنگیی بۆ ئەوانی تر؛ درێژبکەن،
دەشڵێت، کوردستان
یەکبخەن، دواتر خەمی یەکخستنی شوێنی تر بخۆن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری
سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە،” ڕاپەڕینەکان زۆرینەیەکی ناڕێکخراو دەیانکەن و سەریدەخەن،
کەمینەیەکی ڕێکخراو دەستیبەسەردادەگرن، هەڵبژاردنەکان زۆرینەیەکی ناڕێکخراو بایکۆتی
دەکەن و گۆڕانکارییەکان لە نیوەی ڕێگادا؛ دەوەستێنن، کەمینەیەکی ڕێکخراو بەشداریی دەکەن
و سەرکەوتن بەدەستدێنن و ئەمری واقیع دەسەپێنن و دەماننگەڕێننەوە بۆ خاڵی سەرەتا “.

ئەوەشیخستەڕوو، ئیرادەو
ئامانج و هەوڵدان و هیممەت و کارکردن و کۆشش و خۆڕەتاندن و پابەندبوون و بەشداریی و
بەردەوامیی و کۆڵنەدان و سوربون و جەسوربون و مکوڕبون و شێرگیربون و خۆبەبەرپرسیارکردن
و داکۆکیکردن و ڕاستڕێکردن و ماندونەبون و هەڵنەهاتن و خۆنەخەساندن و خەمساردنەبوون
و کەتەرخەمەینەکردن؛ بە ئامانجمان دەگەیەنن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی
لەوەشکرد،” خۆزیا؛ لە بری ئەم هەموو حیزب و لیستە، دوو بەرەی نیشتمانیی و دیموکراسیمان
هەبوایە، توانای لە ئامێزگرتنی هەموو تەباو جیاوازو ناکۆکەکانیان هەبوایە، بۆ هاوڵاتیان
بۆ کوردستان بۆ دادپەروەریی و حوکمی تیوارو ڕەواو ڕەند کاریان دەکرد، دەسەڵات (هێز،
داهات، جوگرافیا)؛ دەسەڵاتی دەوڵەت بوایە، هاوڵاتیبون و دەوڵەتی یاساو یاساسەروەریی
بچەسپایە، نەک بنەماڵەو ماڵ و باڵ و مناڵ”.

پارێزگاری سلێمانی
دەشڵێت، ئەنجامی هەڵبژاردنێکی بێ غەلوغەش بێ زوڵموزۆر، یەکێک لەو دوو لایەنەی بۆ ماوەی
دیاریکراوی حوکمڕانیی دەبردە دامەزراوە دەوڵەتییەکانەوەو ئەوی تریان لە سەنگەری مەدەنیی
ئۆپۆزسیۆنێکی کاراو بەهێزو بەدیلدا؛ بۆ ئەو ماوەیە دەکردە؛ چاودێرو فشارو دەسەڵاتی
سێبەر.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا
ڕایگەیاند،” ئەزمونیی حوکمڕانیی و ئۆپۆزسیۆنمان وەک ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا
لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩١دا فەرموی، گەشەیان دەکردو گەورەدەبون، بۆ ئەم خواستە ڕاستە، بۆ ئەم خەمە، هیچ دەمێک
درەنگ نییە، بۆیە دەبێت بەشداربین لە پەیڕەوکردنی مافە سیاسییە کەسییە بنەڕەتییەکانماندا؛
تا گۆڕانکاریی ڕیشەیی وەک دەروازەی سەرەکیی دەربازبوون؛ بە مەرگ و نائومێدیی نەسپێرین،
بۆئەوەی بۆیەکجار؛ شەرعیەتی دیموکراسیی بە شەرعییەتی دەستوریی؛ بگۆڕین “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 194 Today: 1,136 📊 Click Here