خوێندراوەتەوە: (37)

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی سەربەخۆ (ڕۆنوس) ڕایگەیاند، وەک فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی سەربەخۆ بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لەبڕیاری ئازادکردنی هاوڕێ و ڕۆژنامەنوس (ئومێد بەرۆشکی) لەلایەن دادوەری دادگای دهۆک لەدانیشتنی دادگایی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/١٠/٢٠٢٥ دەکەین.

فیدراسیۆنەکە، لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئومێد بەرۆشکی یەکێک بو لەدەستگیرکراوانی ساڵی٢٠٢١ی دهۆک و لەڕێکەوتی ٣٠ی کانونی دوهەمی٢٠٢٥ بە تۆمەتی ناوزڕاندنی چاکسازی زەرکای دهۆک بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی کرایەوە و دەبوایە ٢٨/٧/٢٠٢٥ ئازاد بکرێت، بەڵام دۆسیەکیتری بۆ کرایەوە و حوکمی شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

دەشڵێت، ئەمڕۆیش ٢٢/١٠/٢٠٢٥ بە مەرج ئازاد کراوە، وەلێ ئێمە دەخوازین دۆسیەکەی بە تەواوی و بە بێ مەرج کۆتایی پێبهێنرێت و هەردو ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی و قارەمان شوکرییش لەزیندان ئازاد بکرێن و سەرکوتکاری و توندوتیژی سەر رۆژنامەنوسان و چالاکان و ئازادی وتن و وشە و ڕادەربڕین لەکوردستان بە گشتی کۆتایی پێبهێنرێت و بە ڕێز و حورمەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت..

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی سەربەخۆ (ڕۆنوس) ڕایگەیاندووە، داوا لەکۆنسوڵخانە و ناوەندە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی بواری کاری ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین دەکەین، بە دۆسیەی ڕۆژنامەنوسانی دەستگیرکراو و سزادراوی هەرێمی کوردستاندا بچنەوە و تا پێکەوە هەوڵ و تەقەلا بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی لەزیندان و سوککردنی سزا و دۆسیەکەیان بدەین، سزادانی دەستدرێژیکاران و سەرکوتکارانی ئازادی ڕادەربڕین و بەندکردن و تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و نوسەران و چالاکان لەڕێگەی یاساوە لەپلانماندا بێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێت بە مامەڵە و هەڵسوکەوت و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تۆمەتباراندا بچنەوە.

هەروەها لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەبۆنەی ئازادکردنی هاوڕێمان ئومێد بەرۆشکی جارێکیتر ئەم دەرفەتە دەکەینە هەل و داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ڕۆژنامەنوس و چالاکوان شێروان شێروانی و ڕێزگرتن لەم بوارە لەهەردو زۆنە داگیرکراوەکە دەکەین.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,827 📊 Click Here