دوای دروستبونی ئاڵۆزی
لەنێوان لایەنگرانی پارتی و بەرەی تۆرکمانی لەناحیەی پردێ، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هاتەدەنگ و داوا لەهەموو لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و هەوڵبدەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
محەمەد ئیبراهیم حافز،
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” بەنیگەرانییەوە
چاودێری ئەو پێشهاتە مەترسیدارەی ناحیەی پردێ دەکەین و داوا دەکەین رێگەنەدرێت ئاڵۆزییەکان
پەرە بستێنن و مەترسی لەسەر سەلامیەتی هاوڵاتییان دروستبێت “.
ئەوەشیخستەڕوو،” لەگەڵ
فەرماندە ئەمنیەکان کاردەکەین بۆ زامنکردنی گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە،
گفتوگۆ و گەڕانەوە بۆ یاساش باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
