خوێندراوەتەوە: (894)

بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە ماوەی چەند کاتژمێرێکە لەناحیەی پردێی
سەر بەپارێزگای کەرکوک گرژی لەنێوان ژمارەیەک گەنجی کورد و تورکمان دروستبوە، سوپای
عێراقیش بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لەناوچەکە بڵاوەی پێکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان گرژییەکان دوای ئەوە دروستبوو کە ئێوارەی ئەمڕۆ
هەینی، ژمارەیەك گەنجی توركمان بەئاڵا و ئۆتۆمبێلەوە هەوڵیانداوە بچنە گەڕەكە
كوردنشینەكانی ناحیەی پردێ تاوەكو دانیشتوانی كورد ئیستیفزاز بكەن، بەڵام پۆلیسی
پردێ هەوڵیاندا رێگری لەدروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان گەنجانی کورد و تورکمان
بکەن.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، دوای گرژییەکان سوپای عێراقیش
دەستوەردانیان کرد و لەئێستادا لەبەشێکی زۆری شەقامە سەرەکییەکانی ناحیەی پردێ
بڵاوەیان پێکراوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 1,984 📊 Click Here