خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ئەندامێكى دەستەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)و یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی قه‌ندیل، هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت باخچهلىو ده‌ڵێت، “باخچه‌لى یەکێکە لەدیارترین قازانجخوازانی شەڕو ناتوانێت فریومان بدات”، ڕاشیدهگهیهنێت، “هیچ كام لهبهڵێنهكانیان جێبهجێنهكردوه”.

دوران کاڵکان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەیەکەم ساڵیادی بانگهوازیهكهى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ ئاشتى، ڕەخنەی لەکارەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا گرت‌و ڕایگەیاند، “ده‌وڵه‌ت باخچەلی بەڵێنەکانی جێبەجێنەکردوەو قازانجخوازانی شەڕ ڕۆڵیان هەبوە لەئاستەنگکردنی پرۆسه‌ى ئاشتیى، بەڵام ناتوانرێت فریو بدرێن”.

دوران کاڵکان لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگه‌ڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی مێدیا هابەر جەختیکردەوە، “نەیارانی كورد‌و داواكارییه‌كان ههنو زۆریش زاڵن، واتە پێدەچێت کەسانێک هەبن کە دوژمنایەتی ئاشتی‌و ئازادی‌و دیموکراسی دەکەن، کەسانێک هەن لەسەر شەڕ، دیکتاتۆریەت، ستەم، نادادپەروەری، خوێنڕشتن‌و دەستکەوتی مادی دەژین‌و گەشە دەکەن، وردتر دەبێت ناویان بنێین قازانجخوازانی جەنگ، چونکە ئەمە وەسفێکی وردترە”.

کاڵکان ئاماژەی بەبڕیارەکانی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد کە ئێستا لەئیمراڵی زیندانیکراوە، وتى، “با ئەمانەی خوارەوە ڕونبکەینەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لەگۆشەگیریی ئیمراڵیدا ڕوینهداوهو تائێستا بەردەوامە، بەڵێ ڕاسته گۆشەگیریی گۆڕانكاریى به‌سه‌رداهاتوه‌و هاوشێوه‌ى پێشوو نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و دۆخه ئه‌وه نییه پرۆسه‌ى ئاشتیى تێدا بگوزه‌رێت”.

کاڵکان تێبینییەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)ی سەبارەت بەپرۆسەی ئاشتیى باسكرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، “ئێمە لەمانگی تشرینی یەکەمداین، ئەم پرۆسەیە لە 1ی ئۆکتۆبەرەوە بەنزیکبونەوەی دەوڵەت باخچەلی دەستیپێکردو لە 22ی ئۆکتۆبەریشدا باخچەلی هەنگاوێکی بەرەو پێشەوە ناوە لەڕێگەی کۆبونەوەکەی لەپەرلەمان”.

ئه‌وه‌شى وت، “دۆخەکە لەلایەن دەوڵەتەوە نەگۆڕاوە سەرەڕای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەو کۆتاییهێنان بەخەباتی چەکداریی لەلایەن ئۆجەلان‌و په‌كه‌كه‌وه، هەروەها سوتاندنی چەکەکان لەلایەن ژماره‌یه‌ك گەریلا كه سه‌ركرده‌ى دیارى پهكهكهشى تێدابوو”.

وه‌كو كاڵكان باسیكرد، “سەرەڕای هەموو ئەمانە، هیچ گۆڕانکارییەک لەبەرەی ڕۆژئاوادا ڕوینەداوە، هه‌فته‌ى ڕابردوو ده‌وڵه‌ت باخچەلی قسەیکرد، پێدەچێت لێدوانەکانی پێشوی لەبیرکردبێت، بابێتو لەپەرلەمان قسە بکات‌و لەئەنكەرە سیاسەت بکات، ئێستا دەڵێت با لەئیمراڵیەوە په‌یام ئاراستە بکات‌و لەژێر مەرجی دیل‌و دەستبەسەرکردندا بانگهێشتنامەکە بۆ ڕۆژئاوا درێژبکاتەوە”.

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، “مرۆڤ لەهەلومەرجی دیل‌و دەستبەسەردا چی بکات؟ لەژێر ئەشکەنجەو قڕکردن‌و گۆشەگیریی لەئیمراڵی چی بەئەنجامدەگات؟ ئایا دەوڵەت باخچەلی ئەمەی لەبیرکردوە؟ ساڵێکی تەواو تێپەڕیوە، ئایا قسه‌كانى خۆتان جێبەجێکردوە؟ بێگومان نەخێرو هیچیش ڕوینەداوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,257 📊 Click Here