خوێندراوەتەوە: (1.2K)

قوباد تاڵەبانی لەبانگەشەی حزبەکەیدا لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند لەڕابردودا بەشێکی خەڵک لەخەمساردی و بێ بەرنامەیی و ناکۆکی ناوخۆیی ناو یەکێتی ناڕازی بوون و هیوابڕاو بون لە ەکێتی و بەشدارییان لەهەڵبژاردندا نەدەکرد، هەندێکیشیان هیوایان لەسەر چەند هێزێکی ئۆپۆزسیۆن هەڵچنی و دەنگیان بەوان دەدا.

قوباد تاڵەبانی لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ ئیدارەی سەربەخی سۆران و کۆبونەوەی لەگەڵ کادران و لایەنگرانی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد کە نارەزایی و بێهیوایی هاوڵاتیان و دەنگدەرانی کوردستان بەشێکی لە جێی جۆی بوە و ئەگەر ناڕازی بووبن لە ئیدارەدان و بەریوەبردنی هەرێم ناهەقیان نەبوە.

تاڵەبانی لەمیانی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردوە کە رێژەیەکی گەورەی خەڵک ناڕازین لە شێوازی ئیدارەدان و حکومڕانی، ناڕازین لەبەر پەراوێزخران و نادادپەروەری. زۆرینەیەکی گەورەی ئەم خەڵکە ناڕازییە لەرابردودا بنکەی جەماوەری یەکێتی بوون. هەندێکیان لە خەمساردی و بێ بەرنامەیی و ناکۆکی ناوخۆیی ناو یەکێتی ناڕازی بون و هیوابڕاو بون لە یەکێتی و بەشدارییان لە هەڵبژاردندا نەدەکرد. هەندێکیشیان هیوایان لەسەر چەند هێزێکی ئۆپۆزسیۆن هەڵچنی و دەنگیان بەوان دەدا.

قوباد تاڵەبانی لەدرێژەی قسەکانیدا وتی “ئەگەر پێشتر لە یەکێتی ناڕازی بوون، ئێستا یەکێتی هێزێکی تۆکمەو خاوەن بەرنامەیە. هێزێکە سازش لەسەر خواست و داواکاریی خەڵکی ناڕازی ناکات. لە خەڵکی ناڕازی دەپرسم ئایا باشتر نییە لە جیاتی دابەشبون یان بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن، بە دەنگی خۆیان ئەو حزبە بەهێزتر بکەن کە هێزی پێویستی هەیە لەکوردستان کۆتایی بەپەراوێزخستن بهێنێت و ل بەغداش کێشەکان چارەسەر بکات؟.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 726 📊 Click Here