خوێندراوەتەوە: (1.1K)

فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان دژایەتی خۆی بۆ بڕیاری جێگیرکردنی
یۆگا وەک وانەیەکی فەرمی لە قوتابخانەکان دەردەبڕێت و دەڵێت،” پێچەوانەیە لەگەڵ
دیدگا و ڕەسەنایەتی گەلی کورد “.

فراکسیۆنی یەکگرتوی
ئیسلامیی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو پڕۆپۆزەڵەی لە
13ی8ی2025 پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کراوەو ڕێکارە کارگێڕیەکانی تا ئێستا بەردەوامە، گەرچی بڕیاری لەسەر نەدراوە بەمەبەستی جێگیرکردنی
یۆگا وەک وانەیەکی فەرمی لە قوتابخانەکان، رەتدەکەینەوە.

فراکسیۆنی یەکگرتو
ڕایگەیاندوە،” پێمانوایە ئەو یارییە پێچەوانەیە لەگەڵ دیدگا و ڕەسەنایەتی گەلی
ئێمە؛ بۆ ئەم مەبەستە داوا لەوەزیری پەروەردە و وەزارەتی پەروەردە دەکەین ئەم پڕۆژەیە
رەتبکاتەوەو بەهیچ جۆرێ ڕێگا نەدا بخرێتە ناو وانەکانی خوێندن “.

ئەوەشیخستەڕوو،”
ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو بەدواداچونمان کردووەو بەدواداچونی جیدی تر دەکەین بۆ
ئەم کەیسە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 375 📊 Click Here