خوێندراوەتەوە: (853)

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، زانكۆلاین بۆ دەرچوانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كارادەكات و دەرچوانی ئەو ناوچانەش ئاگادار كردەوە.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند،” سەرجەم دەرچوانی خوێندنگە كوردییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی ناویان لەنوسینگەی كەركوكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم تۆماركردوە، لەكاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هاوشێوەی دەرچوانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داواكاری لەڕێگەی زانكۆلاین بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان پێشكەش بكەن.

وتیشی،” بۆ هەر كێشەو گرفتێك سەبارەت بە پرۆسەكە، دەرچوان دەتوانن سەردانی نوسینگەی كەركوكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بكەن و ئاسانكاری و ڕێنوێنیان پێشكەش دەكرێت”.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندـ” ساڵانە لەگەڵ دەرچوانی 12ی ئامادەیی هەرێمی كوردستان، دەرچوانی خوێندنگە كوردییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەهەمان مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتنی خوێندكارانی كوردستان لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێن. بۆ ئەمساڵیش دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ناوچە كوردستانییەكان دەتوانن بە كۆدەكانیان بچنە ناو سیستم و راستەوخۆ داواكاری بۆ وەرگرتن لەهەمان سایتی زانكۆلاین پێشكەش بكەن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 159 📊 Click Here