خوێندراوەتەوە: (1.5K)

چالاكوانی شاری چەمچەماڵ ماوەی دو, هەفتەیە دەستگیركراوەو تۆڕی هاوپەیمانی19، داوادەكات محەمەد قوربانی بەكەفالەت ئازادبكرێت.

ڕەئوف قوربانی باوكی دەستگیركراوەكە بەتۆڕی 19ی وتوە، كوڕەكەی خۆی چوە بۆ ئاسایش، پاشان ئاگاداركراونەتەوە كە دەستبەسەركراوە بەپێی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی.

ئاماژەی بەوەشكردوە، “پێییان وتوم چوارشەمە ئازاد دەكرێت، ئیتر نازانم بۆ ئەمڕۆ ئازادی ناكەن و دەڵێن چوارشەمە، وەك بنەماڵەكەیان نەیان ویستوە دەستگیركردنی كوڕەكەیان بڵاوبكەنەوە، تاكو كەیسەكەی ئاڵۆزتر نەبێت و ئازادبكرێت، بەڵام دوو هەفتەیە تاكو ئێستا ئازاد نەكراوە.

تۆڕی هاوپەیمانی19، داوادەكات محمەمەد قوربانی بەكەفالەت ئازادبكرێت، چونكە ئەو مادەییەی كەپێی دەستبەسەركراوە دەكرێت بەكەفالەتی كەسی تۆمەتبار ئازادبكرێت.

محەمەد قوربانی، چالاكوانێكی شاری چەمچەماڵە و بەردەوام لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان پۆستی ڕەخنەگرانە دەربارەی خراپی خزمەتگوزاری و بارودۆخی گشتی چەمچەماڵ بڵاودەكردەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 105 📊 Click Here