خوێندراوەتەوە: (1.3K)

مەسعود بارزانی
لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لەکەسوکاری شەهیدان و ژنانی حزبەکەی ڕایگەیاند،” جگە لە خودا ئێمە بۆ کەس خۆناچەمێنین،
تەنیا بۆ دایكی شەهیدان دە جار خۆمان دەچەمێنین”.

مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی رۆڵی ژنانی کرد و ئاماژەی
بەوەکرد،” لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ئەمڕۆ ئافرەت
باوك بوە، دایك بوە، مامۆستا و جوتیار بوەو ئەو خەبات و قوربانیدانەی گەلی کورد و
ڕۆڵ و ئازایەتیی ئافرەتانی کورد ئەمانەتێكی گەورەیە لەسەر شانی ئێمە بۆیە هەر چی
بیڵێم کەمە دەرهەق بە دایكی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان “.

سەبارەت بە موچە، سەرۆکی پارتی وتی،” موچەی خەڵکی
کوردستان قەزیەیەکی سیاسییە و وەك کارتێك بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان
لەناو ببەن، ئەمەش بە چاوساغی خەڵكێكی ناوخۆیی بوو کە ڕێگایان بۆ بەغدا خۆش کرد و
ئه‌م سیاسهتهشیان لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە “.

لەبارەی دۆخی کوردستانیش مەسعود بارزانی باسی لەوەکرد،”
پیلانی ئێستا و دوژمنایەتی ئێستا لەگەڵ میللەتی ئێمە زۆر مەترسیدارتر و گەورەترە
لە هی ڕابردوو، ئێستا بە شێوەیەكی بەرنامەبۆدارژراو دەیانەوێت خەڵكی ئێمە و گەنجی
ئێمە توشی ماددەی هۆشبەر بێت، ئەمە گەورەترین مەترسییە، دەیانەوێت خەڵكی ئێمە توشی
بێئومێدی بکەن و هیچ سۆز و ئینتما بۆ نیشتمان نەمێنێت “.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 159 📊 Click Here