خوێندراوەتەوە: (1.2K)

نەوار نەجمە، وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لیستی کۆتایی براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاوکرایەوەو بەمەش کورسییەکانی بەشێک لە پارێزگاکانی ڕەقە و حەسەکە، هەروەها سەرجەم کورسییەکانی پارێزگای سوەیدا، بەتاڵی مانەوە.

ڕۆژی 10ی ئەیلول، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا پێکهێنانی لیژنە لاوەکییەکانی لە ناوچەکانی دەوروبەری ڕەقە و حەسەکە ڕاگەیاند، ئەوەش دوای بڕیارەکەی بۆ دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەنێوەندی ڕەقە و حەسەکە و سوەیدا بەهۆی “نەبوونی هەلومەرجی ئەمنی گونجاو” لە کۆتایی مانگی ئابدا.

نەجمە لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس دەڵێت، کورسییەکانی بەشێک لە ڕەقە و حەسەکە، هەروەها سەرجەم کورسییەکانی سوەیدا بە بەتاڵی دەمێننەوە تا هەڵبژاردنی تەواوکاری ئەنجام دەدرێن.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 159 📊 Click Here