خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ چوونە ئیمڕاڵی.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، شاندەکە دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامداوەو دوورگەی ئیمراڵییان جێهێشتووە.

سەرچاوەکان دەڵێن، دیدارەکە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاندووەو چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە دیدارەکە بڵاوبکەنەوە.

ئەم سەردانە لەدوای کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی بوو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا.

ئەردۆغان لەبارەی دیدارەکە ڕایگەیاندووە، دیدارەکەمان لەکۆشکی سەرۆکایەتی بوو، زۆر باش بوو، بەمزووانە ئەنجامەکەی دەبینن.

لەدوای کشانەوەی پەکەکە لەتورکیا و دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان و ئۆجالان چاوەڕێی گۆڕانکاری و پێشهاتی نوێ دەکرێت لەوانە سەردانی کۆمسیۆنی ئاشتی بۆ لای ئۆجالان.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 1,310 📊 Click Here