وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەو بەیاننامەیەی لەلایەن نوسینگەی وتەبێژی سەرکردایەتی بارزانیەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپەی كردوەتە ئامانج، هەم لەناوەڕۆک و هەم لەزمانەکەیدا جێگای قبوڵ نییە.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوا لەسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، سەبارەت بەم لێدوانە بێڕێزی و ئیستفزازییە، کە تۆمەتی بێ بنەمای تێدایە، ڕونکردنەوەی بخاتەڕوو و بەپەلە رێوشوێن لەبەرامبەر بەرپرسیارانی بگرێتەبەر.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر، بارەگای بارزانی لەڕاگەیەنراوێکدا وتی،” ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردووە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا “.
بارەگای بارزانی باسی لەوەکردوە،” بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی لەسەر سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە و لێدوانی داوە کە دوورە لە هەموو عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
