دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردودا، دەزگای میدیایی
لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا تیشکی خستەسەر کار و چالاکییە ژینگەییەکانی بەرزان
حەمەعەلی و دیمەنە ناوازەکانی ئەو شەقامەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئەو کەسەوە بەشێوەیەکی
جوان رازێنراوەتەوە، ڕاپۆرتەکە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو ئیدارەی قەزاکە
گەڕەکەیان بەسەرکردەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سلێمان محەمەد سەعید، قایمقامی دەربەندیخان
بە مەبەستی ڕێزلێنان و بەسەرکردنەوە، سەردانی گەڕەکی گوڵانی کرد و لە نزیکەوە دەستخۆشی
لە بەرزان حەمەعەلی و هاوسەرەکەی کرد، کە توانیویانە بە هەوڵی خۆیان سیمایەکی سەوز
و دڵگیر بە گەڕەکەکەیان ببەخشن.
بەرزان، کە کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیە و هاوکات
بەرپرسی کۆمەڵەی ژینگەپارێزانی دەربەندیخانە، وەک نموونەیەکی باڵای دڵسۆزی بۆ ژینگە
و نیشتمان وەسفكرا. لە میانی سەردانەکەدا، قایمقامی دەربەندیخان شانبەشانی دانیشتوانی
گەڕەک و هاوڵاتییەکی ژینگەدۆستی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەشداری لە هەڵمەتێکی نەمامناشتندا
کرد.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، قایمقامی دەربەندیخان وێڕای ستایکردنی
ئەم دەستپێشخەرییە مەدەنییە، پشتیوانی تەواوی ئیدارەی قەزاکەی بۆ پەرەپێدانی کارە
ژینگەییەکانی ئەم خێزانە و سەرجەم ژینگەدۆستانی شار دووپاتکردەوە، بەو هیوایەی ئەم
ئەزموونە لە گەڕەکەکانی دیکەش ڕەنگ بداتەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
