خوێندراوەتەوە: (1.6K)

دوای بڵاوکردنەوەی
دانپێدانانی نێچیرڤان عیسا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی قەزای خەبات و گوندی لاجان، سەرۆکی
عەشیرەتی هەرکی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،” ئەم بابەتەی دەزگای
پاراستن بۆ ناکۆکی زیاتر نێو ماڵی هەرکیانە “.

جەوهەر محێدین
ئاغاهەرکی لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،” بە ئەشکەنجەدان و ئازاردانی تاکی کورد و
هێنانیان بۆ سەر شاشەی تەلەفیزیۆن و هەڵبەستنی درۆ و بوختان، ناتوانن بڕوا بە خەڵکی
کوردستان بهێنن، چونکە گەلی کورد ئاشنا و شارەزای پیلان و درۆکانیانە “.

جەوهەر محێدین
ئاغاهەرکی لەپەیامەکەیدا بۆ دەزگای ئاسایش باسی لەوەکرد،” سەرانی ئێوەن دامودەزگاکانی
دەوڵەت بە بەرژەوەندی خۆتان و کوڕ و نەوەی نەوەکانتان بەکاردەهێنن هەرکاتێک ترستان
لێ بنیشێت “.

ئەوەشیخستەڕوو،”
مێژوی ئێمەش شاهیدی دەدات، لەدەستپێکی شەڕی داعش ئێمە و ڕۆڵەی هەرکیان بوین بەگیانی
خۆمان بەرگریمان لەدام و دەزگاکانی دەولەت کرد ، ئێوەش بێ شەرمانە لەبەردەم تیڤی دەتان
گوت ڕاکردنیش دەبێت “.
لەڕاگەیەنراوەکەی
جەوهەر محێدین ئاغاهەرکی ئەوەش هاتوە،” هەردادگایەکی نیودەوڵەتی بێلایەن هەبێت
ئامادەین بێینە دادگا با هەموو خەلکی کوردستان بزانێت کێ لەسەر حەقە، هەموو جیهانیش
بزانێت کە هێنانە سەرشاشەی گەنجێکی هەرکی و ئەوەی ناچارکراوە بیڵێت، هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی
نییە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 1,984 📊 Click Here