خوێندراوەتەوە: (1.3K)

هاوپەیمانێتی بونیاتنان
و گەشەپێدان ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەڵەیەی لە بڕیاری بلۆککردنی پارەی تیرۆرستان درا،
هەوڵێک بوو بۆ لێدان لە سەرکەوتنەکانی هاوپەیمانێتییەکە کە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراقدا بەدەستیهێنا.

هاوپەیمانێتی بونیاتنان
و گەشەپێدان کەلەلایەن محەمەد شیاع سودانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکردوە،” پێزانینمان هەیە بۆ بڕیارەکانی محەمەد شیاع سودانی
سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سزادانی ئەو کەسانەی بەرپرس بون لەو هەڵەیەی لەلایەن
لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستان لە بانکی ناوەندی عێراقی ئەنجامدرا “.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو کەسانەی بەدوای هەلێکدا بۆ دۆزینەوەی هەڵە دەگەڕێن،
لەهەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئەو سەرکەوتنەی هاوپەیمانێتی بونیاتنان و گەشەپێدان
لەهەڵبژاردن بەدەستیهێنا، دوایین جاریش بەلاڕێدابردنی لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا
بوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی عێراق
راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دانانی ناوی ژمارەیەک لیست و
قەوارە لە لیستی تیرۆر “هەڵە بووە” و هۆکارەکەی بڵاوکردنەوەی رەشنووسی
لیستەکە بووە پێش وردبینیکردنی، هەر بۆیە ناوی حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکانی لە
لیستی تیرۆر دەرهێنا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 158 Today: 2,075 📊 Click Here