خوێندراوەتەوە: (880)

ئەمڕۆ لەکۆنفڕانسی دەم پارتی، پەیامی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێندرایەوە.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامەکەیدا دەڵێت، پشتیوانییکردنی یەکێتیی لە پرۆسەی ئاشتیی هەڵوێستێکی سیاسیی نییە بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانییە بەرامبەر گەلی کورد.

دەشڵێت، ئێمە ئەزموونمان کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە. کاتێک کە ئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگیی و بایەخی ئاشتیی و سەقامگیریی، کە دەبنە بناغەی ژیانی شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران، ناوچەکەمان لە دووڕیانێکدایە کە دینامیکە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکە و جیهان خەریکە پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە.

سەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاند “ئەو بڕیارانەی لە ئێستادا دەیاندەین، ئێستامان دیارییدەکات و شێوە دەداتە دەرفەتەکان و ئازادییەکانی نەوەکانی داهاتوو نەک تەنیا بۆ کورد بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە ئەتنی و ئاینییەکان”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 2,245 📊 Click Here