بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوەو دەڵێت، كاریگەری شەپۆلەكە بەهێزتر دەبێت و بارانی بەلێزمە چەند ناوچەیەكی دیاریكراو دەگرێتەوەو لەناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ دوشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەلات و سنوری باڵەکایەتی ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت، هەروەها ئەگەری کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوری ڕۆژهەڵات هەیە و کاریگەری دابارین بەردەوامی دەبێت لەتەواوی ناوچەکاندا”.
ئاماژە بەوەکراوە، سبەی سێشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی زوو لەناوچەکانی سنوری ڕۆژهەڵات کاریگەری زیاتردەبێت بەشێوەی تاوە باران، پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەکایەتی وە هه روەها پارێزگای هەولێر”.
لەڕاگەیەنراوەكەی كەشناسیدا ئەوەش هاتوە، ئەگەری بروسکە هەیە لەناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک، هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان هەیە، پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە تەنها لەناوچەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە نەبێت بۆ ڕۆژ چوارشەممە بەر دەوامی دەبێت”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
