خوێندراوەتەوە: (916)

شارەوانی سلێمانی ئاشكرایكرد، 109 خۆبەخش و 31 ئامێر‌و سەرجەم تیمەكانیان خراوەتە ئامادەباشییەوەو دەڵێت، لەكاتی هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا پەیوەندی بەژمارە ڕاگەیەندراوەكانەوە بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،”بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی 109 ژینگەپارێز و31 ئامێری خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ فریاگوزاری خێرا لە 44 شارەوانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکە”.

دوپاتیشیكردەوە،” تیمە فریاگوزارەکان لەهەموو شارەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان و شەقام و شوێنە گشتیەکان”.

دا‌واشیان كرد،” دانیشتوانی سنوری شارەوانیەکان لەڕێگەی ژمارەی شارەوانی تایبەت بەخۆیان دەتوانن لەبونی هەر حاڵەتێکی وەک لافاو و چونەژورەوەی ئاو بۆ ماڵان یان گیرانی ئاوەڕۆ و باراوناوەکان یان هەر مەترسییەکی دیکە دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوه:

زۆنی چەمچەماڵ: 07717357580
زۆنی دوکان: 07708260606
زۆنی شارباژێر و دەربەندیخان: 07701914991
زۆنی پێنجوێن و سەیدصادق و شارەزور: 07726588245

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 2,719 📊 Click Here