قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاشكرایكرد، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ڕابردووی قەزا چەمچەماڵەوە شەش هاوڵاتی بونە قوربانی.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،” بەهۆی لافاوەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربون”.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە،” بەناوی ئیدارەی قەزای چەمچەماڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراسەی بنەماڵەی کۆچ‌کردوان دەکەین و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین”.
دوپاتیشیكردەوە،” سەرجەم فەرمانگەپەیوەندیدارەکان لەئەرکدان و ئەوەی لە وانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکات”.
پێشتر قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ هۆشداریداو ڕایگەیاند،” ئاگاداری دانیشتوانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەو گوندەکان دەکەینەوە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ئەگەری ڕودانی لافاو هەیە”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
